هه رێمی دڵ شکاوان

وه رن با هیچ دڵێک نه شکێنین
ده‌رباره‌ی من
ماڵه‌وه
زانیاریه‌کانی من
ئه‌رشیڤ
هاورێکان

به‌سته‌ره‌کان

بابه‌ته‌کان

نێردراوه نوییه‌کان
به خێر بێی
کۆج
شین گێڕی (بۆ مامۆستا سه لاح سۆران )

نووسه‌رانی بڵاگ
kamalkargar

دراوسێکان

بڵاگ‌ژمێر
که‌سانی سه‌رهێڵ : 1 که‌س
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مرۆ : 3 جار
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ : 1 جار
کۆی سه‌ردانه‌کان : 736 جار
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان : 3
سه‌رجه‌م سه‌رنجه‌کان : 2

RSS

به خێر بێی
شه‌ممه 28 خاكه‌لێوه 1389، 11:06
به سه‌ر که‌وتووی توانیم ئه‌م وێبلاگه بۆخۆم ساز بکه‌م.. تکایه له گه‌ڵمان بن
{ سه‌رنج (0) } { به‌سته‌ری نه‌گۆر }

کۆج
دووشه‌ممه 13 ره‌زبه‌ر 1388، 08:32

گیرۆده ته دڵ عاشقی دو چاوی خوماره

سه ودازه ده تم ره حمێ بکه به م دڵه زاره

شــه وگاره ،ته مه، تاڵه ژيان بێ روخي جوانت

بمهێنه ده رێ، چاره سه رێ ، لـه م شه وه تاره

 به فري خه مي زستاني نه بونيت گه لێ قورسه

با نه ڕزێ دڵم، خونچه گوڵم، فـه سڵي بـه ها ره

زامــي خـه مي كۆچت، لـه بنا ريشه مي ها ڕي

جه ورو خه فه ت و ده ردو به ڵا به ستي قه تاره

 تا كـه ي له فيراقت خه م تـه م ،بێته سه رينم

ئه سريني دو چاوم، وه كو زه ريايه رووباره

تـۆ خوا وه ره وه، سه ربه ره وه، تـا ڵه ژيـانم

ئه ي گيان به فيداي خه مزه و ئه م به ژنه چناره

 نـا نـا، مه به ڕازي، بـه خـه مي كـۆچه وه  بمرم

تۆ ئه وكه سه  وا جێي مني گرت به سيه په ژاره

نـاڵێم   وه ره وه  باوه شي  من، پێم بده مـا چێ

نـاڵێم  به بزه ت، يبكه وه گوڵ، ئه م هه مو خاره

 هه ر جارێ وه ره پێ بنێ سه ر فه ڕشي دو چاوم

تـۆزي بـه ري پێی تۆ گوڵه که م   كۆشك و  ته لاره


{ سه‌رنج (1) } { به‌سته‌ری نه‌گۆر }

شین گێڕی (بۆ مامۆستا سه لاح سۆران )
يه‌ک‌شه‌ممه 12 ره‌زبه‌ر 1388، 07:31

فه له ک دیسان هه ڵی پاچی له گوڵزاری گه لی کوردان  
    
گوڵێکی سوری بۆن خۆشی ته ڕوتازه ی به هاری جوان

هه ور گریا زه وی گۆنای له تاسه ی کۆچی تۆته ڕبوو        

چیا کان پرسه یا ن  گێڕا  له  نا ڵه شکێنه  که ی  بۆکان

هه واڵی کۆچی ناوه ختت چ سوتمانێکی به ر پا کرد         

 دڵی هه رچی ئه ویندا رو ئه دیب  و  شاعیره  سوتان

له چاوان خوێن ده باریێن له بۆ هیجرانی تۆ ئه ی گوڵ   

 چیا وده شت و زه وی و سه حرا و ته لان و به ردی کوردوستان

ته ڕایی ئه شکی چاوانم له کۆچی موقبیل هه ر مابوو    

 که سۆزی گه رمی شمشا ڵ و دڵی کا قادریش کوژران

شه و رۆژ و ده م و ساعه ت له بیری ده ردی گه ل  دابووی  

ئه وا کوردیش په رۆشی تۆن  خه ریکی شیوه ن وگریان

له یادو بیری گه ل دایه ئه وه ی  سوتابێ  بۆ میلله ت        

 که وابێ نامری هه رگیز له یادو بیری گه ل  " سۆران "


{ سه‌رنج (1) } { به‌سته‌ری نه‌گۆر }

POWERED BY KURDIBLOG.COM.
©1389(2010) kamalkargar.kurdiblog.com. All rights reserved.